facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /چۆن خۆت ده پارێزیت له تووشبوون به به كتریای “خه یار

چۆن خۆت ده پارێزیت له تووشبوون به به كتریای “خه یار



بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ به‌كتریای‌ ئه‌ی‌ كۆلای‌ كه‌ به‌»به‌كتریای‌ خه‌یار» ناسراوه‌ تائێستا بووه‌ته‌ هۆی‌ كوشتنی‌ 16 كه‌س‌و 300 كه‌سی‌ دیكه‌ش له‌ئه‌ڵمانیا له‌حاڵه‌تێكی‌ ته‌ندروستی‌ مه‌ترسیداردان. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ له‌به‌شی‌ زۆری‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپادا بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پسپۆڕان چاوه‌ڕێی‌ زیادبوونی‌ رێژه‌ی‌ تووشبوان به‌و به‌كتریایه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌چۆنێتی‌ خۆپاراستن له‌تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌ به‌كارێكی‌ زۆر پێویست ده‌زانن. ئه‌ی‌ كۆلای‌ جۆرێكه‌ له‌به‌كتریا كه‌ له‌ریخۆڵه‌ی‌ مرۆڤ ‌و گیانله‌به‌ره‌كانی‌ دیكه‌دا ده‌ژی‌ هاوڵاتی كه‌ له‌وانه‌یه‌ جێگه‌ی‌ مه‌ترسی‌ نه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ جۆرێك له‌ژه‌هر به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ ببێته‌ هۆی‌ تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كی‌ كوشنده‌ له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا. به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌ له‌دوای‌ خواردنی‌ گۆشتی‌ نه‌كوڵاو یان خواردنی‌ سه‌وزه‌ دێت كه‌ له‌ زه‌وییه‌كی‌ پیسبوودا به‌رهه‌مهێنراوه‌. به‌پێی‌ پشكنینه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ حاڵه‌ته‌ تووشبووه‌كان له‌ئه‌ڵمانیا له‌دوای‌ خواردنی‌ »خه‌یار» تووشی‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ بوون كه‌ له‌ ئیسپانیاوه‌ هاورده‌ كراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا نازانرێت كه‌ ئایا ئیسپانیا سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ یان نا. بۆ خۆپاراستن له‌تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌و وه‌ك چه‌ند رێوشوێنێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ كه‌بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر، به‌مدواییانه‌ به‌ریتانیا داوای‌ هاوڵاتیانی‌ خۆی‌ له‌ئه‌ڵمانیا كرد كه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌خواردنی‌ خه‌یار‌و ته‌ماته‌و كاهوو، به‌ڵام له‌راستیدا‌و به‌پێی‌ بۆچو‌ونه‌ زانستییه‌كان ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ نییه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌مه‌ترسی‌ تووشبوون به‌و به‌كتریایه‌، كه‌واته‌ چاره‌سه‌ر چییه‌و چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین؟ چوار هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بیگرینه‌ به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ تووشبوون به‌ ئه‌ی‌ كۆلای‌، ئه‌وانیش: 1- پاك‌و خاوێنی‌: هه‌میشه‌ له‌دوای‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌والێت ده‌سته‌كانت بشۆ، له‌پێش‌و له‌دوای‌ نانخواردن‌و دوای‌ ده‌ستدان له‌ گۆشتی‌ كاڵ‌ ده‌سته‌كانت بشۆ، ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م كاره‌ یارمه‌تیده‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ په‌كخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ به‌كتریا بۆ ناو ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی‌ كه‌ به‌كاریانده‌هێنیت. 2- شێوازی‌ هه‌ڵگرتنی ماده‌ خۆراكییه‌كان: - هه‌میشه‌ دڵنیابه‌ له‌پله‌ی‌ ساردی‌ نێو سه‌لاجه‌كه‌ت‌و په‌یڕه‌وی‌ باشترین پله‌ی‌ گه‌رمی‌‌و ساردی‌ بكه‌ بۆ هه‌ڵگرتن‌و پاراستنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كانت كه‌ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ له‌نێوان 0 – 5 پله‌ی‌ سه‌دی‌، له‌بیرت نه‌چێت كه‌ به‌كتریا له‌پله‌ به‌رزه‌كانی‌ گه‌رمادا گه‌شه‌ ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ هه‌میشه‌ خواردنه‌كانت له‌نێو سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگره‌. - هه‌میشه‌ ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ به‌ كه‌سه‌ری‌ بتڵی‌ شه‌ربه‌ته‌كانت به‌باشی‌ داخرابن. - ئه‌و خواردنانه‌ مه‌خۆ كه‌ بۆماوه‌ی‌ زیاتر له‌ دوو رۆژ ماونه‌ته‌وه‌. - گۆشتی‌ كاڵ‌‌و لێنه‌نراو دوور بخه‌ره‌وه‌ له‌گۆشتی‌ كوڵاو. - گۆشتی‌ نه‌كوڵاو له‌به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ سه‌لاجه‌كه‌تدا هه‌ڵبگره‌. 3- چۆنێتی‌ ئاماده‌كردن‌و كوڵاندنی‌ خواردنه‌كه‌: - پێش خواردن ده‌سته‌كانت بشۆ. - ده‌سته‌كانت به‌باشی‌ وشك بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مێك ده‌سته‌كانت شێی‌ هه‌بێت ئه‌وا پرۆسه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ به‌كتریا ئاسانتره‌. - ماسی‌‌و گۆشتی‌ نه‌كوڵاو به‌جیاو دوور له‌ ماده‌ خۆراكییه‌كانی‌ دیكه‌ هه‌ڵبگره‌. - له‌بڕین‌و پارچه‌ پارچه‌ كردنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كاندا چه‌قۆی‌ پاك به‌كاربێنه‌، ئه‌و چه‌قۆیه‌ی‌ كه‌ بۆ پارچه‌ پارچه‌كردنی‌ گۆشتی‌ كاڵ‌ به‌كاری‌ دێنیت بۆ پارچه‌ پارچه‌كردنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ به‌كارمه‌هێنه‌. - له‌پێش به‌كارهێنانیدا هه‌میشه‌ سه‌وزه‌ بشۆره‌وه‌. - به‌به‌رده‌وامی‌ چێشتخانه‌كه‌ت پاك بكه‌ره‌وه‌. 4- كوڵاندنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان: كوڵاندنی‌ خواردن له‌ژێر پله‌یه‌كی‌ گه‌رمی‌ باشدا باشترین رێگایه‌ بۆ كوشتنی‌ به‌كتریا، نه‌كوڵاندنی‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش به‌هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ تووشبوون به‌ ژه‌هراویبوونی‌ خواردن داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان بۆماوه‌یه‌ك كه‌ له‌ دوو ده‌قیقه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ 70 پله‌ی‌ سه‌دیدا بكوڵێنرێت. - هه‌میشه‌ دڵنیابه‌ له‌باش كوڵاندنی‌ گۆشتی‌ مانگاو به‌رخ، چونكه‌ ئه‌و جۆرانه‌ی‌ گۆشت دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ن كه‌ به‌كتریا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر تیایدا هه‌یه‌.



RSS 685
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ