facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /به‌هۆى كوشتنى پشیله‌یه‌كه‌وه‌ 6 مانگ زیندانى كرا

به‌هۆى كوشتنى پشیله‌یه‌كه‌وه‌ 6 مانگ زیندانى كرا



 


دادگایه‌كى شارى نیویۆركى ئه‌مریكا سزاى 6 مانگ زیندانى بۆ هاووڵاتییه‌ك ده‌ركرد به‌هۆى كوشتنى پشیله‌یه‌كه‌وه‌. رۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆست بڵاویكرده‌وه‌ دادگاى باڵاى شارى بروكلین سزاى شه‌ش مانگ زیندانى سه‌پاندن به‌سه‌ر لۆردتیسۆن گاریت دواى ئه‌وه‌ى به‌چه‌تره‌كه‌ى پشیله‌ى خه‌سووه‌كه‌ى ده‌كوژێت. گاریت له‌ ساڵى 2009 دا ئه‌و تۆمه‌ته‌ى به‌سه‌ردا ساغبۆیه‌وه‌، داواكارى گشتیش داواى كرد گاریت دووساڵ زیندانى بكرێت، به‌ڵام دادوه‌ر به‌زه‌یى پێدا هاته‌وه‌‌و سزاكه‌ى گۆڕى بۆ ته‌نها 6 مانگ، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ له‌ ژێر چاودێریدا بێت‌و به‌رده‌وام راوێژى ده‌روونى وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ پێدانى قه‌ره‌بووى مادى به‌خاوه‌نى پشیله‌كه‌.


kurdsattv



RSS 554
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ