facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /روسیا، كڵاشینكۆف خانه‌نشین ده‌كات

روسیا، كڵاشینكۆف خانه‌نشین ده‌كات



سوپای‌ روسیا بڕیاریدا ئه‌و چه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن سوپا نیزامییه‌كان و میلیشیاكان و گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ جیهاندا بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ‌ به‌كارهێنرا و به‌ "كڵاشینكۆف" ناسراوه‌، خانه‌نشین بكات. میخائیل كڵاشینكۆف كه‌ له‌ ئێستادا ته‌مه‌نی‌ 90 ساڵی‌ تێپه‌ڕاندووه‌، له‌ 1947دا كڵاشینكۆفی‌ دروست كرد و به‌هۆیه‌وه‌  به‌ به‌رزترین میدالیای‌ سۆڤێتی‌ خه‌ڵاتكرا. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ روسیا شانازی‌ به‌ چه‌كی‌ كڵاشینكۆف به‌ هه‌ردوو جۆری‌ "ئه‌ی‌ كه‌ی‌ 47 و ئه‌ی‌ كه‌ی‌ 74"ه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سوكه‌ و به‌هێزه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا، گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ كه‌ ئه‌م چه‌كه‌ ئێستا گونجاو نییه‌ بۆ سه‌ربازه‌كانی‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنۆلۆجییه‌ی‌ له‌ جیهانی‌ دروستكردنی‌ سه‌ربازیدا هاتۆته‌ ئاراوه‌. ره‌نگه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی‌ سوپای‌ روسیا بۆ نه‌كڕینی‌ به‌ناوبانگترین چه‌ك له‌ جیهاندا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ئه‌و چه‌كه‌ له‌ گه‌نجینه‌ی‌ چه‌كه‌كانی‌ روسیا یان گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سوپای‌ روسیادا هاتبێت و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازه‌كانی‌ به‌ چه‌كی‌ به‌هێزتر و سوكتر پڕچه‌ك بكرێن. ئه‌م بڕیاره‌ی‌ روسیا كاریگه‌ری‌ ناكاته‌ سه‌ر كڵاشینكۆف كه‌ تائێستا 100 ملیۆن دانه‌ی‌ له‌ جیهاندا لێفرۆشراوه‌.


خه‌ندان – ئه‌لعه‌ره‌بیه‌



RSS 625
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ