facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /نامه‌كه‌ی ئه‌نشتاین به‌14هه‌زار دۆلار فرۆشرا

نامه‌كه‌ی ئه‌نشتاین به‌14هه‌زار دۆلار فرۆشرا



نامه‌كه‌ی ئه‌نشتاین فرۆشرا به‌14هه‌زار دۆلار،له‌نامه‌كه‌دا نوسرابوو جیهانی زه‌ڕه‌ی ئه‌لبیرت ئه‌نشتاین له‌ساڵی 1939ئاماده‌كراوه‌، له‌ یاده‌وه‌ری نازییه‌كاندا له‌گه‌ڵ یه‌هود، به‌ بڕی14هه‌زار دۆلار له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فرۆشرا. ئه‌نشتاین ، كه‌ به‌ده‌ست هێنه‌ری خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ له‌ بواری فیزیادا بۆ هاوڕێكه‌ی نوسیبوو كه‌ بازرگانێكی ئه‌مریكییه‌ له‌ نیویۆرك و ناوی (هیمان زن)ه‌. فرۆشتنی ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ زیاد كردنێكدا فرۆشرا به‌نرخێك زیاتر له‌وه‌ی كه‌ دانرابوو له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا. له‌ نامه‌كه‌دا، كه‌ ئه‌نشتاین به‌ ئامێری چاپ نوسیبوی، بیرهیێنانه‌وه‌ی چالاكییه‌كان و هاوكاری كردنی یه‌هود بۆ هه‌ڵاتن له‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی نازییه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌لا ناوه‌. كاتێك كه‌ ئه‌دۆڵف هیتله‌ر له‌ ساڵی1933 ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست ئه‌نشتاین ئه‌ڵمانیاو شاره‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشت و له‌ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێبوو. ئه‌نشتاینی خاوه‌ن (تیۆری ڕێژه‌یی)، له‌ نامه‌كه‌ی دا وتبوی(هێزی به‌رگری وای له‌ هاونیشتمانیانی یه‌هود كرد خۆڕاگر بن به‌ هه‌زاران ساڵ له‌ سه‌ربنه‌مای هێزی ته‌قلیدی وسروشتی به‌خشنده‌یی و هاوكاری، كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی یه‌هودییه‌كانه‌.


واڵاپرێس



RSS 688
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ