facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /ئایفۆنە نوێکە حەوتووی داهاتوو لە سوێددا بڵاو دەبێتەوە

ئایفۆنە نوێکە حەوتووی داهاتوو لە سوێددا بڵاو دەبێتەوە



جاری پێشوو زۆر کەس موبایلەکەیانن کردە ون بوو و نرخەکەیان لەو کومپانیایانە وەرگرتەوە کە لە لایان ئابوونەی دزین و ون بوونی موبایلان وەرگرتبوو. حەوتووی داهاتووش ئایفۆنی 4S بڵاو دەبێتەوە، ئەو کومپانیایانە کە خەڵكی تەلەفوونەکانی خۆیانیان لەلایان پشتیوانەی دزین و ونبوونیان بۆ کڕیوەن، لەو باوەڕەدان کە لە حەوتووی داهاتووتدا زۆر موبایل ون دەبن و لە لای پۆلیس سکاڵای ونبوونەکەیان دەکرێ، ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوە دەکەن کە نرخەکەی لەو کومپانیایانە وەربگرنەوە و موبایلێکی نوێ بکڕن. ئەمە کردارەش لە لای ئەو کومپانیایانە بە دژی دەژمێردرێ. پۆلیسی بەشێک لە شاری ستوکهۆڵم "ئوسترماڵم" لە ئێستاوە هەستی بەو ئاکارەی خەڵکی کردووە، لەبەر ئەوە حەوتووی رابردوو سکاڵای ٩٧ موبایل دزراویان لە لا نووسراوە. هەمان ماوە لە مانگی رابردوودا ٣٦ موبایلی ونبوو تۆمار کراوە. ئەم هەواڵەش لە "ئوسترماڵم نیت"دا بڵاو بووەتەوە. ... ساڵێ پاریش هەمان کردەوە لە لایەن خەڵکەوە روویدا کاتێک ئایفۆنە نوێکەی ئاپڵ بڵاو بووەوە.


kurditgroup



RSS 581
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ