facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی سێوه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی سێوه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌




سێو بریتی یه‌ له‌ یه‌كێك له‌ میوه‌ پڕ به‌هاكانی دنیا له‌ جۆری Malus domestica درێژی داره‌كه‌ی له‌ نێوان 3 بۆ 12 مه‌تردایه‌و مێژوو نوسانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سێو له‌ 300ساڵ پێش زاین له‌ ئاسیایی بچووك رووێندراوه‌،پسپۆران كێشی سێوێكی مام ناوه‌ندیان به‌ 182گرام هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ پێكهاته‌كه‌ی بریتی یه‌ له‌:


           یه‌كه‌ی كالۆری به‌ رێژه‌ی  :95.


           رۆن  به‌ رێژه‌ی : 0.31


           كاربۆهیدرات به‌ رێژه‌ی :25.13


           شه‌كر به‌ رێژه‌ی :18.91


           پرۆتین به‌ رێژه‌ی :0.47


له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌دا كه‌له‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌رباره‌ی سێو، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی سێۆ له‌ بری پارچه‌یه‌ك شیرینی، ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ ڕێگرتن له‌ پووكانه‌وه‌ و شكانی ئێسك له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سێو ده‌بێت هۆی پاراستنی مرۆڤه‌كان له‌زیادبوونی كێشیان.


ئه‌و تۆێژینه‌وه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌ی وه‌رزی ئه‌مریكی بۆ پزیشكی خۆراكی بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یكی گشتی سه‌وزه‌مه‌نی و میوه‌ و به‌روبوومی دانه‌وێڵه‌ زۆر ده‌خۆن، كه‌متر تووشی شكانی ئێسك ده‌نه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وه‌ك هاوشێوه‌كانیان ئه‌م به‌روبوومانه‌ ناخۆن.


له‌ زانستی پزیشكی كۆندا، سێو ڕۆلێكی زۆر گرنگی بینیوه‌ له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیدا، كاتی خۆی یۆنانیه‌كان به‌ شه‌ربه‌تی سێو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕیخۆڵه‌یان پێكردووه‌، هه‌ندێك كه‌س به‌سێۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕۆماتیزمیان كردووه‌، هه‌ندێكی دی به‌شه‌ربه‌تی سێوی كوڵاو چاره‌سه‌ری فێیان پێكردووه‌.


سێو چه‌ندین سوودی دیكه‌ی هه‌یه‌، له‌وانه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی مێشك و دڵ و گه‌ده‌، هه‌روه‌ها هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ جومگه‌كان و دژی قه‌بزی و سكچوونه‌، دان ده‌پارێزێت له‌ ڕزین و كلۆربوون، وه‌زۆر یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ توانه‌وه‌ به‌ردی گورچیله‌ ، هه‌روه‌ها ئازاری هه‌وكردن و ئه‌عساب هێور ده‌كاته‌وه‌.


توێژه‌رانی ئه‌مریكی له‌ ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا كه‌ له‌سه‌ر گۆڤاری پزیشكی "مید ئیست هێلس" بلاویانكردووته‌وه‌ ، ئاشكرایان كردووه‌ ، كه‌ خواردنی سێو ده‌كرێت كاریگه‌ریه‌كی چالاكی هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ له‌ناو خوێن دا .


به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئاستی پرۆتینی چه‌وری (ldl) له‌ناو جه‌سته‌دا كه‌ به‌ كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش ناسراوه‌ به‌ رێژه‌ی 23% كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .


به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ش ده‌كرێت ڕێژه‌ی بیروكسید هیدروجینی چه‌وری و پرۆتینی زیانبه‌خش ، له‌ناو جه‌سته‌دا كه‌م ببنه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ل شله‌كانی تر پێش لێكۆلینه‌وه‌ .


هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر 160 ئافره‌تی ته‌مه‌ن نێوان 45 تا 65 ساڵی ئه‌نجام داوه‌ ، كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش مانگ سێویان خواردووه‌ .


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سێو سوودێكی گرنگ به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ بوونه‌ته‌وه‌ .


جێی باسه‌ یه‌كێك له‌ توێژه‌رانی كۆنی ئینگلیزی وتبووی: (ڕۆژانه‌ خواردنی یه‌ك سێو له‌ سه‌ردانی كردنی پزیشك دوورمان ده‌خاته‌وه‌) .


زانایان له‌وباوه‌ردان كه‌ گوشراوی‌ سێو له‌ خودی‌ سێوه‌كه‌ خۆی‌ كاریگه‌رتره‌ بۆ ته‌ندروستی‌ له‌ش. لێكۆڵه‌ره‌وان گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ئه‌و مادده‌ كیمیاییانه‌ی‌ كه‌ له‌ گوشراوی‌ سێودا هه‌یه‌ كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی‌ وه‌ك، جه‌ڵته‌، نه‌خۆشی‌ دڵ...


به‌ وته‌ی‌ لێكۆڵه‌ره‌وان گوشراوی‌ سێو دژه‌ ئۆكسانی‌ به‌ناوی‌ (فنۆلیكس)ی ‌تێدایه‌...زانایان نمونه‌یه‌كیان له‌ خوێن و میزی نه‌خۆش تاقی‌ كرده‌وه‌ تا بزانن خواردنه‌وه‌ی‌ گوشراوی‌ سێو، (فنۆلیكس) بۆ له‌ش ده‌گوازێته‌وه‌ یان نه‌. (فنۆلیكس) ده‌ورێكی‌ كاریگه‌رو ته‌واوی‌ هه‌یه‌ له‌ تام و ره‌نگی‌ پێدانی‌ گوشراوی‌ سێو... دكتۆر سرنا ماركس لێپرسراوی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وتی‌: ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی‌ كه‌ پێشتر پێشبینی‌ كراوه‌ له‌ نێوان (فنۆلیكس) و ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌َخوشییه‌كه‌ هه‌یه‌تی‌ هه‌روا هاكه‌زایی بووه‌...هه‌روه‌ها وتی‌: ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ سێوه‌ پڕه‌ له‌ (فنۆلیكس) و ئه‌و تاقیكرده‌وانه‌ی‌ ئێمه‌ كردوومانه‌ سه‌باره‌ت به‌ خودی‌ سێوه‌كه‌ خۆی‌ و گوشراوه‌كه‌ی‌ (فنۆلیكس) زیاتر تێدایه‌و باشتره‌.


مه‌ڵبه‌ند:ئاری عومه‌ر


 



RSS 872
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ