facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /حه‌وت ملیاره‌مین كه‌سی‌ جیهان له‌دایك بوو

حه‌وت ملیاره‌مین كه‌سی‌ جیهان له‌دایك بوو



به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ، منداڵی‌ ژماره‌ حه‌وت ملیار له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان له‌ وڵاتی‌ روسیا له‌دایك بوو. ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌زاری‌ پسپۆڕو شاره‌زایانی‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌: به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، بیوته‌ر نیكولاییڤ له‌ شاری‌ كالینینگراد له‌ خۆرئاوای‌ روسیا له‌ دایك بووه‌و به‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی‌ وڵاتانی‌ جیهان بووه‌ حه‌وته‌مین ملیار كه‌س و به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی‌ هه‌واڵ، ئه‌و منداڵه‌ دوو ده‌قیقه‌ له‌پاش سه‌عات 12ی‌ شه‌و له‌ دایك بووه‌. هاوكات بڕیار وایه‌ سندوقی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، له‌ شاری‌ كالینینگراد راپۆرتێك ده‌رباره‌ی‌ دانیشتوانی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ بڵاوبكاته‌وه‌.



RSS 6662
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ