facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /مۆبایلی چەماوە بەرهەمدێت

مۆبایلی چەماوە بەرهەمدێت



تەکنەلۆجیایەکی نوێ بوار دەدات کەوا مۆبایل تەلەفۆن بچەمێتەوە و بابدرێت. پسپۆڕانی کۆمپانیای نۆکیا بەگەرمی سەرقاڵی دروستکردنی جۆرە مۆبایلێکن کە بتوانرێت بچەمێتەوە. هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای نۆکیا لەلەندەن دوو جۆر ویندۆزمۆبایلی نماییش کرد کەدەتوانرێت بابدرێت بەهەموو لایەکدا و بچەمێتەوە. لەهەمانکاتتدا کۆمپانیای سامسۆنگ سەرگەرمی دروستکردنی هەمان جۆر مۆبایلن و بریارە لەساڵی ئاییندە ٢٠١٢ بنێردێتە بازاڕەوە. وتەبیژی سامسۆنگی "ڕۆبەرت یی" لە لێدوانێکی بۆ ComputerWorld ، وتی هەنوکە سەرقاڵی دروستکردنی مۆنیتۆری چەماوەین، هیوادارم بتوانین لەسەرەتای ساڵی نوێی ٢٠١٢ دا دەستبکەین بەبەرهەمهێنانی مۆبایلی چەماوە و تاتەبژمێری گالاکسی تاب کەبەهەمان شیوە بتوانرێت بچەمێنرێتەوە. جێگای باسە لەساڵانی ڕابردوودا لەکاتی پەیدابوونی مۆنیتۆری جۆری OLED و AMOLED ، دەنگۆی دروستکردنی ئەم جۆرە مۆنیتۆرانە پەیدابوو، بەڵام بیرۆکەی دروستکردنی مۆنیتۆری لەم جۆرە لە سەرەتای ٩٠ کاندا لە کۆمپانیای میدیا News Corporation ی "Rupert Murdoch" پلانی دروسکردنی ئەم جۆرە مۆنیتۆرانەی نمایشکردووە.


ktg











RSS 582
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ