facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /پانەسۆنیک و تاتێکی پۆڵایین

پانەسۆنیک و تاتێکی پۆڵایین



کۆمپانیای Panasonic ی ژاپۆنی ، تاتەبژمێرێکی دروستکردووە بەناوی "Toughpad FZ-A1" ، ئەم تاتە تەواو جیاوازە لەوانیتر، ئەگەر لەبەرزایی ١٢٠ سم وە بەربێتەوە زیانی پێناگات و پارێزراوە لە تۆز و تەڕبوون، دەتوانرێت لە پلەی گەرمی نێوان ١٠ بۆ ٥٠ پلەدا بەکاربهێنرێت. "تەفپاد" مۆنیتۆرەکەی ١٠،١ ئینجە و لەڕۆژی ڕووناکدا دەتوانی بخوێنیتەوە ، ئەمە تایبەتمەندییەکە لەوانیتردا نییەو سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید ٣،٢ لەخۆگرتووە ، پاترییەکەی بۆ ماوەی ١٠ کاژێر بەرگەدەگرێت. کێشی ئەم تاتە قورسە ٩٧٠ گرامەو پیشانگەرەکەی ٧٦٨x١٠٢٤ پیکسڵە و چارەسەرکەر(پرۆسێسەر) ١،٢ گیگاهێرتزە و بیرگەکەی (ڕام) ١ گ.ب . هەروەها دوو کامیرای لەخۆگرتووە ئەوەی پشتەوە ٥ م .ب وە پێشەوە ٢ م.ب وە Bluetooth v2.1 + EDR, 802.11a/b/g/n Wi-Fi, GPS و مایکرۆ USB و مایکرۆ SD و مایکرۆ HDMI لەخۆگرتووە و دەتوانیت بە 3G یەوە بیکڕیت. دەتوانن بە هەردوو ٣٢ گ.ب و ١٦ گ.ب بیکڕن و بڕیارە لەبەهاری ٢٠١٢ بکەوێتە بازاڕەوە بەنرخێکی گران لە ٨٥٠ بۆ ٩٩٩ یۆرۆ.












RSS 740
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ