facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /ئه‌پڵ (ئای پاد3) بەرهەم دەهێنێت

ئه‌پڵ (ئای پاد3) بەرهەم دەهێنێت



له‌کاتێکدا زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی جیهان هه‌وڵی کڕینی ئامێری (ئای پاد2) ده‌ده‌ن، کۆمپانیای ئه‌پڵ بیر له‌به‌رهه‌مهێنانی (ئای پاد3) دەکاتەوە.
به‌پێی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌کان، کۆمپانیای ئه‌پڵ لەئێستادا بیر له‌ به‌رهه‌مهێنانی (ئای پاد3) ده‌کاته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی ئامێری ئای پاد به‌گشتی له‌ جیهاندا فرۆشێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌ و خواستی زۆری له‌سه‌ره‌.
کۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ چاره‌کی کۆتایی ساڵی رابردودا توانی ژماره‌یه‌کی پێوانه‌یی تۆمار بکات له‌ڕوی فرۆشی ئامێری (ئای پاد2)ه‌وه‌، که‌ بڕه‌که‌ی گه‌یشته‌ 100 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ بواره‌کانی فرۆشتنی ئامێری (ماک)دا ژماره‌ی پێوانەیی تۆمارکردوه‌.
کۆمپانیاکەش ئاشکرایکرد، داهاتەکەی له‌ چاره‌کی کۆتایی ساڵی رابردودا 6.6 ملیار دۆلار زیادیکردوه‌ و پێشبینیش ده‌کرێ له‌مساڵدا هاوشێوه‌ی ساڵی رابردو ئه‌پڵ له‌ڕوی زۆری فرۆشی ئامێره‌کانیه‌وه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆمار بکات.


سبه‌ی



RSS 579
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ