facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە خوێندندا، رێژەی زیرەکی زیاد دەکات

مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە خوێندندا، رێژەی زیرەکی زیاد دەکات



توێژینەوەیەک کە لەسەر ژمارەیەک پیاوی نەرویجی ئەنجام دراوە سەلماندوویەتی مانەوە بە کاتی زۆر لە خوێندندا رێژەی زیرەکی زیاد دەکات. 


ئەکادیمیای زانستی لە نەرویج دەڵێ مانەوەی یەک ساڵ زیاتر لە بەر خوێندن رێژەی زیرەکی مرۆڤ بە رێژەی 4 لە سەد زیاد دەکات.


سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە گوتیان مانەوەی زیاتر لە قوتابخانەدا رەنگدانەوەی بەرچاوی لە پەرەپێدانی ئاستی زیرەکیی مرۆڤدا هەیە بە تایبەت لە تەمەنی مێرمنداڵیدا.


سەرپەرشتیاران روونیان نەکردووەتەوە کە ئایا ئەم زیرەکبوونەوە بۆ هەموو منداڵان وەک یەکە یان تەنیا ئەوانە وادەرچوون کە توێژینەوەکەیان لەسەر کراوە.


دانەرەکان دەڵێن پەیوەندی دروستکردن لە نێوان رێژەی زیرەکی و درێژیی ماوەی خوێندندا پێشتر زانراوە کە شتێکی باشە، بەڵام ئایا پەیوەندی هەیە لە نێوان مانەوەی زیاتر لە قوتابخانە و زیرەکیدا؟ ئەمە کارێکی ئەستەمە بڕیاری لەسەر بدرێت، چونکە لەوانەیە ئەو منداڵانەی بۆخۆیان رێژەی زیرەکییان زیاترە بڕیار بدەن ماوەی زیاتر لە خوێندندا بمێننەوە.


توێژەرانی دەستەی ئاماری نەرویجی روونیان کردەوە ئەوان تێبینی خوێندنی 107 هەزار قوتابییان کردووە. حکوومەتی نەرویج خوێندنی بەزۆری لە ماوەی ساڵانی نێوان 1955 و 1972 لە 7 ساڵەوە کرد بە 9 ساڵ و ئەوەش مانای ئەوەیە قوتابییان بۆیان هەبوو لە دوای تەمەنی 16 ساڵییەوە خوێندن واز لێ بهێنن نەک 14 ساڵ. کاریگەریی ئەو زیادبوونە لە ماوەی خوێندندا لە تەمەنی 19 ساڵیدا تاقیکرایەوە کاتێک سوپا هەموو ئەو پیاوانەی تەمەنی سەربازییان هاتبوو خستە بەر تاقیکردنەوەیەک.


توێژەران گوتیان زیادبوونی رێژەی زیرەکی و فێربوون لەو ماوەیەدا بەبەرچاوی هەستی پێدەکرێت کە ساڵانی خوێندنی بە زۆر زیاد کراوە.


سەرچاوە: بی بی سی


PNA


 



RSS 590
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ