facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /گوگڵ كرۆم به‌سه‌ر فایه‌رفۆكسدا سه‌ركه‌وت

گوگڵ كرۆم به‌سه‌ر فایه‌رفۆكسدا سه‌ركه‌وت



نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای گوگڵ توانی براوسه‌ری "گوگڵ كرۆم" بۆ پله‌ی دووه‌م له‌ نێوان براوسه‌ره‌كانی تردا به‌رزبكاته‌وه‌ و براوسه‌ری فایه‌رفۆكسی تێپه‌ڕاند و ئێستاش پێشبینی ده‌كرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا "براوسه‌ری ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر" تێپه‌ڕێنێت و ببێت به‌ براوسه‌ری پله‌یه‌ك.

به‌گوێره‌ی كۆمپانیای "ستیتكاونته‌ر" كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ له‌بواری شیكردنه‌وه‌ی داتاكانی ئێنته‌رنێت، گوگڵ كرۆم له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردودا له‌سه‌دا 27 ی به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێتی داگیركردووه‌ و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر كه‌ له‌سه‌دا 37ی بازاڕی به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێتی داگیركردووه‌، به‌ڵام فایه‌ر فۆكس بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زیوه‌ به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 25.

له‌و كاته‌ی گوگڵ كرۆم راگه‌یه‌نراوه‌، زۆربه‌ی كاردانه‌وه‌كان له‌باره‌ی به‌كارهێنانیه‌وه‌ پۆزه‌تیڤ بوون و پێگه‌ی PCMag له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی: "پێرفۆمانسی گوگڵ كرۆم خێراو كاریگه‌ره‌ و تایبه‌تمه‌ندی ئاسایشی گه‌وره‌ی تێدایه‌ و به‌خێرایی ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان ده‌كاته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: CNN
خه‌ندان



RSS 957
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ