facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /زیاده‌خۆری له‌ گۆشتی سووردا شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌ی‌ به‌دواوه‌یه‌

زیاده‌خۆری له‌ گۆشتی سووردا شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌ی‌ به‌دواوه‌یه‌



توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی‌ كه‌ هه‌زاران كه‌سی پێگه‌یشتووی گرته‌وه‌، ده‌ریخستووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌خۆری له‌ گۆشتی سووردا ده‌كه‌ن زیاتر مه‌ترسیی‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌یان له‌سه‌ره‌.


توێژه‌رانی‌ تیمی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ په‌یمانگای نیشتمانیی‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ پێگه‌یشتووانه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ندان و زیاتر گۆشتی سوور ده‌خۆن، به‌ رێژه‌ی 19% زیاتر مه‌ترسیی‌ شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌یان له‌سه‌ره‌.

ماڵپه‌ڕی‌ عه‌ره‌ب ئه‌لیه‌وم نووسیویه‌تی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان گۆشتی سووری برژاوی به‌هۆی ماده‌ كیمیاییه‌كانی ناوی به‌ مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌.

(كاری دانیال) كه‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌، گوتی "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پێی گه‌یشتووین، پشتگیریی‌ ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌ڵێت پێویسته‌ خواردنی گۆشتی سوور ئاستی بۆ دیاری بكرێت بۆ خۆ پاراستن له‌ جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌."

توێژه‌ران له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زانیارییه‌كانی 500 هه‌زار ئه‌مه‌ریكایی پێگه‌یشتوویان له‌ سه‌رووی ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌وه‌ خسته‌ ژێر توێژینه‌وه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وت 1800 كه‌س له‌وانه‌ دوچاری شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌ بوون.

ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرایان كردووه‌ هه‌فتانه‌ نزیكه‌ی 113 گرام گۆشتی سووریان خواردووه‌.

هاوكات (دانیال) گوتی گۆشتی سوور سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زۆر پێكهاته‌ی به‌ سوودی مرۆڤه‌، بۆیه‌ ناكرێ‌ به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ مرۆڤ خۆی له‌ خواردنی بێبه‌ش بكات، به‌ڵام پێویسته‌ خواردنی به‌ هاوسه‌نگی بێت و مرۆڤ ئاگاداری ئه‌وه‌ بێت كه‌ گۆشته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌ كرابێت.
PNA



RSS 914
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ