facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /زه‌یتى ماسی به‌سالاچووان له‌ زه‌هایمر ده‌پارێزێت

زه‌یتى ماسی به‌سالاچووان له‌ زه‌هایمر ده‌پارێزێت



لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى ئاشكراى كردووه‌ ، كه‌ سیسته‌مى خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به‌ ڤیتامینات و زه‌یتى ماسی ، ده‌كرێت یارمه‌تى به‌سالاچووان بدات له‌ پاراستنیان به‌ هزروبیرێكى چاڵاك ، وه‌ كارده‌كات بۆ به‌رگرى كردن له‌ مۆلۆله‌كانى خوێن و مێشك ، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تى تووشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمر كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

له‌هه‌مان كاتیشدا توێژه‌ران هۆشدای ده‌ده‌ن له‌ خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكه‌ خێرایه‌كان ، چونكه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ زه‌هایمر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و هه‌واله‌ى كه‌ ئاژانسی هه‌والى شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بلاویكردووته‌وه‌ .

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ره‌مه‌كى له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجام دراوه‌ ، دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى پابه‌ندبوون به‌ خواردنى ماسی ده‌وله‌مه‌ند به‌ ماده‌ى "ئۆمێگا3" و له‌گه‌ل ڤیتامینه‌كان ، ئه‌وا كه‌متر به‌ده‌ست ئازاره‌كانى پیری و نه‌خۆشی زه‌هایمره‌وه‌ ده‌نالێنن .

KTV



RSS 947
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ