facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /زیانبەخشی وزەبەخشەكان

زیانبەخشی وزەبەخشەكان


avatar

لەگەڵ پێشكەوتنی لایەنەكانی ژیان، هۆڵەكانی لەش جوانی رۆژ دوای رۆژ ژمارەیان بەرەو زیادبوون دەچێت، بەداخەوە هەندێك كەس كە روو دەكەنە ئەو شوێنانە دەیانەوێ لە ماوەیەكی كەمدا لەشیان وەك ئەكتەرە بەنێوبانگەكانی فیلمی ئاكشنی لێبێ، ئەوەش بە بەكارهێنانی ماددەی وزەبەخش وەك خۆیان پێیدەڵێن پرۆتینەكان، كە زیانی گەورەیان بۆ لەش هەیە. جۆرە ستیرۆیدییەكان ستیرۆید ماددەیەكە پزیشكان زۆر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكەن لەكاتی بەكارهێنانیدا بۆ نەخۆش. وزەبەخشە ستیرۆیدیەكان بۆ مەبەستی گەشەكردنی ریشاڵە ماسولكەییەكان بەكاردەهێنرێن، هەروەها چالاكی و توانای لەشی مرۆڤ زیاد دەكەن و رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە تواندنەوەی چەوری و رۆڵێكی گەورەش دەبینن لە خێراكردنی كرداری چاكبوونەوەی ماسوولكەكان كە لە ئەنجامی ماندووكردنی لە رادەبەدەری لەشەوە روودەدات.ئەمانە هەموویان بەشێوەیەكی نائاسایی و خێرا روودەدەن بەهۆی وزەبەخشەكانەوە، هەروەها پەیوەندییان بە هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنەوە دەبێ كە لەلایەن لەشەوە بەرهەم دەهێنرێن. ئەو وزە بەخشانە لەساڵانی كۆندا بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كەسانە بەكاردەهات كە نائاسایین و كێشەی كەمی هۆرمۆنیان هەیە، واتە بۆ كەسانی نائاسایی بەكاردەهێنرا، بەنێوبانگترین وزەبەخشەكانیش ئەمانەن: دەرزی ( تێستیرۆن، ترنۆپۆڵۆن،دێكا، سالستینۆڵ)،حەب (ئاناڤار، وێنسترۆڵ،دایناپۆڵ،كلینپاتیرۆڵ). كاریگەرییە خراپەكانی وزەبەخشەكان راستەوخۆ نییە، بەڵكو بەپێی كات و دوای ماوەیەك زۆر بەخراپی دەردەكەون لەوانەش: بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن، رەقبوونی خوێنبەرەكان، گەورەبوونی ماسولكەی دڵ كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توانای كاركردنی و زیادبوونی ژمارەی لێدانەكانی و ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی جەلتەی دڵ. هۆكارێكیشن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە و رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە زیاد دەكات، گۆڕان لەشێوەی جگەردا دروستدەكات و دەبێتە هۆی ئاوسانی، نەزۆكی و بێتوانایی ئەنجامدانی كاری سێكسی، دواجاریش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا. نیشانە ئاشكراكانی بەكارهێنانی ستیرۆیدەكان گۆڕانی شێوەی ئاسایی پێست، توڕەیی و لەدەستدانی هێمنی، لێهاتنی زیپكەی سوور و زۆر، وشكبوونەوەی بەردەوام، رووتانەوەی قژ، ئاوسانی پێیەكان، لە كچانیشدا گڕبوونی دەنگ و تێكچوونی سوڕی مانگانەو لێهاتنی مووی چڕ و زیادە. رووداو - ئاژانسەكان



RSS 1496
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ