facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /رۆبۆتێكی منداڵ هه‌ست به‌ روخۆشی و روگرژی ده‌كات

رۆبۆتێكی منداڵ هه‌ست به‌ روخۆشی و روگرژی ده‌كات



دوای چه‌ندین ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان، یه‌كه‌م رۆبۆتی منداڵ له‌ ئه‌مه‌ریكا لە دایكبو كه‌ هه‌ست به‌ روخۆشی و توڕه‌یی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات. زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، نمونه‌یه‌كی رۆبۆته‌كه‌ی نمایشكرد كه‌ ناوی (دیگۆسان)ی لێنراوه‌ و به‌پێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، رۆبۆته‌ منداڵه‌كه‌ لاسایی هه‌ڵسوكه‌وت و توڕه‌یی و روخۆشی مرۆڤه‌كان ده‌كاته‌وه‌. رۆبۆته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیزاینكراوه‌ وه‌كچۆن منداڵ هه‌ست به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌ویش له‌رێی دانانی دو كامێرا له‌ چاوی رۆبۆته‌كه‌دا كه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ركه‌ی تۆمارده‌كات له‌كاتی روخۆشی و روگرژیدا و به‌هانشێوه‌یه‌ش لاساییان ده‌كاته‌وه‌. دیگۆسان له‌ (27) پارچه‌ی جوڵاو پێكهاتوه‌ و توانای لاساییكردنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی مرۆڤه‌كانی هه‌یه‌ كاتێك به‌رامبه‌ری ده‌ینوێنن.



RSS 772
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ