facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /چۆنیەتی کڕینی کاڵا لەدەوەی وڵات و هێنانەوەی بۆ کوردستان.

چۆنیەتی کڕینی کاڵا لەدەوەی وڵات و هێنانەوەی بۆ کوردستان.



السلام علیکم،


لەم بابەتەدا هەوڵئەدەم بەئیزنی خوای گەورە بۆتان ڕوونبکەوە کە چۆن خۆمان شت بکرێن و بیهێنینەوە بۆ کوردستان، پێش هەموو شتێک پێویستە credit card یان debit card هەبێت.


ئایا کامیان لەکوردستان هەیە؟ -بێگومان هێشتا  credit card  لەکوردستان نییە، مەبەستم لەکوردستان دروست ناکرێت بۆ بەکارهێنەران. -بەڵام debit card لەکورستان هەیە ئەتوانێت هەموو کەسێک ببێتە خاوەنی بەمەرجێک پاسپۆرت و تەمەنی لە 18 بەرەوسەرەوە بێت،


ئایا جیاوازی debit card و credit card چییە؟


credit card لەتایبەتمەندییەکانی buy now,  pay later option debit card لەتایبەتمەندییەکانی buy now , pay now


بەواتایەکی تر credit card ئەتوانی شتەکە بکڕێت و لەدواییا پارەکە بدەی. بەڵام debit card کە شتەکەت کڕی پێویستە پارەکەشی بدەی بۆیە پێویستە بڕی ئەوپارەیەی تیادابێت کەیەکدانە بە نرخی کاڵا یان ئەو شتەی کەمەبستە بیکڕیت.


بۆخۆم visa debit card بەکاردەهێنم کەلەبانکێکی سلێمانی دروستم کردووە لەبانکی شیمال. http://www.webchinupload.com/O72d4/954625113-Visa%20Debit%20Card.jpg


زۆر چاکە ئێستا زانیمان کە کارتێکی بانکیمان پێویستە،


ئێستا گەر شتێک بەنموونە لە سایتی amazon بکڕین ناتوانن راستەوخۆ بیهێنیەوە بۆ عێراق چونکە لەلیستی ئەوانا نییە، بەڵام ئەوان ئەینێرن بۆ چەند وڵاتێک لە ئەوروپا یان ئەمریکا چەند شوێنی تر کەئەوانمان مەبەست نییە. ئێمە ئەمانەوێت هەموو کارەکان خۆمان ئەنجامی بدەین بێ ئەوەی ئێمە بۆ کەسێکی ناسیاومان بنێرین و پاشان ئەویش لەڕێی کۆمپانیایەکی delivery /گوێزەوە بۆمانی بنێرێتەوە،


بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە بە کۆمپانیای ئارامکس کارەکە بەئەنجام دەگەیەنین. ئەویش دروستکردنی هەژمارێکە لە shopandship.com کەئەمیش ئەدرەسمان ئەداتێک بۆ ئەوەی ئێمە هەر شتێکمان کڕی بینێرین بۆ ئەو ناونیشانە دواتر ئێمە ئەتوانن بیهێنینەوە بۆ کوردستان، http://www.webchinupload.com/O72d4/998396883-9-29-2012%206-49-46%20PM.png سێ ناونیشانمان پێئەدات لە ئەمریکا بەریتانیا و چین، بەنموونە کەشتێکمان کڕی ئەو ئەدرەسە ئەنوسین کە کۆمپانیا داویەتی بەئێمە ئیتر شتەکە ئەچێت بۆ نوسینگەی ئارامیکس دواتە ئادار ئەکرێینەوە کە شتەکەمان گەیشتۆتە دەستیان، دوای ئەوە پاکیجێک لەهەژمارەکەمان دەرئەکەوێت کە شتەکەیە کە کرێومانە پاش ئەوە دەبێت ئێمە پارەی ناردنەوەی بدەین بۆئەوەی بۆمان بێتەوە بۆ کوردستان، بەم جۆرە پڕی ئەکەینەوە http://www.webchinupload.com/O72d4/1797617907-shopandship-how-to-use-us.jpg


وە نوسینگەی ئارامیس لەهەولێر و سلێمانی و دهۆک هەیە لەگەڵ شارەکانی تری عێراق، http://www.aramex.com/offices/default.aspx


  پێویستە هەژمارێک لەwww.shopandship.com  دروست بکەین کە نرخی دروستکردنی هەژمارەکە 45 $ ە لێرەوە https://www.shopandship.com/my-shopandship/profile.aspx پێوسیتە کۆپییەکی پاسپۆرتەکەت لە خانەی Please attach a copy of your ID لەکاتی تۆماربووندا بەرزبکەیتەوە و وە لەکاتی ناردنی داواکاتی بۆ چالاک کردنی هەژمارەکەت.


دوای دروست کردنی هەژمارەکەو تەواو کردنی هەنگاوەکان پێویستە داوای چالاک کردنی هەژمارەکەت بکەی لەوە یە دوو بۆ سێ ڕٶژی بوێت،


کە تەواو هەژمارەکەت چالاک بوو بەئیمەیڵ ئاگادار ئەکرێیتەوە ئیتر ئەتوانیت لەگەر جێیەک مەبەستە شت بکڕی لەهەر وڵاتێک بێت یاب لەهەر جۆرە ماڵپەڕێکی جێ سیقە وەک ئەمازۆن یاب ئەپل هتد... بەس لە ebay ناتوانیت شت بکڕیت لەبەرئەوەی دەبێت هەژماری پەیپاڵت هەبێت ئەویش سەپۆرتی عێراق ناکات،


شتێکم بیر چوو، نرخێ هێنانەوەی یەک پاوەند کە = بە یەک ئێل بی = 453.5 گرام بە 21$ دەهێنێتەوە. یەک کیلۆگرامیش بە 37$.


داوای لێبوردن ئەکەم کە نەم توانی بەشێوەی ڤیدیۆ تۆماری بکەم لەبەرئەوەی مەجالم زۆر کەمە و واپێوستوو ئێستا ئەم بابەتە بنوسم لەوەیە مەجاکی نوسینیم نەبوایە تا نزیکی هەشت مانگێکی تر بەڵام ئەتوانن سوود لەم ڤیدۆیە وەربگرن هەمان کارەکانی من ڕونم کردۆتەوە بەشێوەیەکی باش ڕونکردۆتەوە تا هێنانەوەی کاڵاکان تکاتە سەیری ڤیدۆکە بکەب تا بزانن بەمەستی بابە ڕونتر تێبگەن،



[ڤیدیۆ]


ئەمەش لیستی ئەو شتانەی کە ئارامیکس نایگوازێتەوە http://www.mediafire.com/view/?42h8o5sc92o9xvz


ئارامیکس  و شۆپ ئەند شیپ هەر یەک شتن.


ئەمەش وەک نموونەیەک بۆ ئەوەی ڕونتربێت لاتان، کڕینی چەند شتێکە لەلایەن خۆمەوە لەچەند شوێنێک amazon و aliexpress.com  شتێکیشم لێوە کڕێوە .هاتوونەتە هاژمارەکەم و گەیشتۆتە دەستم.


دوای ئەوەی کە ئەو شتەی کە مەبەستە کڕیت ناونیشانی Shop and Ship ت بەدروستی پێدان، کەگەیشتە دەستی Shop and Ship ڕاستەو خۆ بە ئیمەڵێک ئاگادار ئەکرێتەوە بەم شێوەیە. http://www.webchinupload.com/O72d4/12142231793.png زانیاری ئەوشتەی کەبۆت هاتووە تیادایە. پاشان ئەدرەسی کوێت بەکارهێناوە من US بەکارهێناوە لەوێدا دەرئەکەوێت. http://www.webchinupload.com/O72d4/5611369271.png دوای ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ دەست بەگواستنەوە دەکات، ئەتوانیت کاتی وەرگرتنەوەی هەقی گواستنەوەکەی بدەیت،یان ئەتوانیت لەڕیگەی وێبسایتەکەشەوە پارەکەی بدەیت. http://www.webchinupload.com/O72d4/2616006972.png نزیکەی ٨ ڕۆژ دەخایەنێت لە ئەمریکاوە تا کاتی گەشتنی بەدەستت.



RSS 1332
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ