facebook twitter rss
ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌ /10 TB هەڵبگرە لە نێت بەخۆڕایی

10 TB هەڵبگرە لە نێت بەخۆڕایی


avatar

کۆمپانیایەکی چینی ١٠ تیرابایت، جێگەت ئەداتێ لەنێت بە خۆڕایی هەڵگرتنی پەڕگە لە نێت لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، پێدانی جێگەش بەخۆڕایی تا ٥٠ گیگابایت هەبووە، بەڵام ١٠ تیرابایت واتە ١٠٢٤٠ گیگابایت (10240GB) دەکات، ئەمەش لە ئێستادا ڕکابەری نییە. گوگڵ تا ١٦ تیرابایت بوار دەدات، بەڵام بەخۆڕایی نا، وە Jotta ی نەرویجی قەبارەیەکی بێ سنوور دەفرۆشێت مانگی بە ٤٩ کرۆن (٨ دۆلار)، بەڵام کۆمپانیای Tencent ی چینی تا ئەم ساتە ڕکابەری نییە، ئەتوانن هەرچیتان هەیە بەخۆڕایی بەرزیبکەنەوە، بەڵام پێوستە ماوەیەک تاقیبکەنەوە ئەوجار پەڕگە گرنگەکانتان لەوێ هەڵبگرن. هیوادارم فەرمانەگەکانی حکومەتی هەرێم، ئەرشیف و فایلە کۆن و هەڵگیراوەکانیان لەجێگەیەکی وا هەڵبگرن زۆر لە ئەرشیفە کاغەزیەکانیان باشترە، چونکە ئەگەر ئاگرێک بکەوێتەوە ئەوا پاڵپشتیشیان (Backup) نییە و هەموو ئەرشیفەکانیان لەناو دەچن. بەپێی The Next Web لە سەرەتادا ٥٠٠ گیگابیتەوە بۆ ٢ تیرابایت دەستپێ ئەکات دوای ئەوە ئەگەر ١،٥ تیرابایتت بەکارهێنا ڕێژەکە فراوان دەبێت بۆ ٣ تیرابایت، بەم شێوەیە دەتوانن تا بڕی ١٠٢٤٠ گیگابایت بەخۆڕایی بەکاربهێنن. 1024GB=1TB


بۆ سەردانی مالپەڕە چینییەکە


لە کورد ئایتی گروپەوە



RSS 808
بۆچوونه‌کان
ڕاپرسی

تا چەند لە خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت ڕازیت؟

زۆر باش
تا ڕادەیەک
خراپ
زۆر خراپ