| میوه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی. |
|
|
|
| نوسراوه له لايه‌ن : شڤان |
|
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له ئه‌ڵمانیا ئاشکرای کرد شه‌کری فراکتۆر که له‌میوه‌و شه‌ربه‌تدا هه‌یه ده‌شێت یه‌کێک بێت له‌هۆکاره‌کانی قه‌ڵه‌وی له‌منداڵدا. تیمێک له‌توێژه‌رانی په‌یمانگای خۆراکزانی له‌زانکۆی شتوتجارت گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی منداڵان کێشی زیاده‌ی له‌شیان له‌ده‌سده‌ده‌ن کاتێک که‌متر شه‌کری فره‌کتۆزی ناو میوه‌و شه‌ربه‌ت به‌کارده‌به‌ن. لێکۆڵینه‌وه‌که له‌سه‌ر پانزه منداڵی قه‌ڵه‌و ئه‌نجام دراوه که‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5-8 ساڵ بوو سێ مانگ ئه‌و خواردانه‌ی که‌پێیان درا نیوه‌ی ئه‌و بڕه فره‌کتۆزه‌ی تیادا بوو که‌پێشتر ده‌یان خوارد، پاش ئه‌و ماوه‌یه تێبینی کرا ئاماژه‌ده‌ری بارستای له‌ش به‌ڕێژه‌ی 5،7 دابه‌ری له‌ماوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا که توێژه‌ره‌کان پێیان وایه دابه‌زینی کاتیی به‌کاربردنی شه‌کر فره‌کتۆز ده‌شێت کاریگه‌رییگه‌رکی سوود به‌خش بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵی قه‌ڵه‌و هه‌بێت. به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بچێت که سوده‌کانی میوه له‌ژماردن نایه‌ن و ناکرێت له‌سیستمی خۆراکی دا فه‌رامۆشیان بکه‌ین هه‌ر میوه‌و سودی خۆی هه‌یه‌و ئه‌گه‌رچی هه‌موویان گرنگن بۆ نمونه قۆج ده‌مارو ڕیخۆڵه به‌هێز ده‌کات و بۆ قژو پێست زۆر به‌سوده و ڕێگره له قه‌بزی و بۆئه‌وکه‌سانه‌ینه‌ش بسوده که به‌ردی میزه‌ڵان و گورچیله‌یان هه‌یه.یان قه‌یسی ئێسک و شانه‌کان به‌هێز ده‌کات و توانای له‌ش بۆ به‌رگری دژی نه‌خۆشی زیادده‌کات.
په‌سه‌ندکردن
بڵاوکردنه‌وه
ناردن
جاری خوێندراوه: 355 بۆچوونه‌کان (0)نیشاندان / شاردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان نووسینی بۆچوون |