|
ئامۆژگاری بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان |
|
|
|
|
نوسراوه له لايه‌ن : ئاوێزه
|
|

- كاتێك ده‌ستنیشان بكه بۆ ئه‌و ساته‌ی واز له‌جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنیت، هه‌وڵبده پشووی كۆتایی هه‌فته دیاری بكه‌یت. - پێش ئه‌وه‌ی واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنیت، هه‌وڵبده جۆری جگه‌ره‌كه‌ت بگۆڕیت به‌وه‌ی كه حه‌زت لێنییه، دواتر ئه‌و چه‌رخ‌و پاكه‌ته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه كۆیبكه‌ره‌وه با له‌به‌رده‌ستتدا نه‌بێت. - سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نیكۆتینه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ددانه‌كانت دروستیكردووه پاكی بكاته‌وه‌و لێی بكاته‌وه. - له‌و هاوڕێیانه دووربكه‌وه‌ره‌وه كه جگه‌ره‌كێشن، خۆت سه‌رقاڵبكه به‌كارێكی گرنگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ت بیربچێته‌وه.
- بڕۆ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی جگه‌ره‌ی تێدا ناكێشرێت، وه‌ك گه‌نجینه گه‌وره‌كان. - خۆت به‌بنێشت جوین‌و نوقڵی نه‌عنا‌و میوه‌خواردنه‌وه سه‌رقاڵبكه، له‌و كاته‌ی حه‌ز به‌جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌یت. - با جگه‌ره‌ت پێنه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ كاتێك بیر له‌جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌یته‌وه مه‌یكێشه، چه‌ند خوله‌كێك ڕابووه‌سته، له‌وماوه‌یه‌دا هه‌وڵبده ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌یت بیگۆڕیت، بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌كه‌ت بیربچێَََته‌وه. - دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وات لێده‌كات حه‌ز له‌جگه‌ره بكه‌یت، جگه‌ره‌مه‌كێشه له‌كاتی ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزێۆندا. - به‌رده‌وام بیر له‌لایه‌نه خراپ‌و نه‌رێنییه‌كانی جگه‌ره بكه‌ره‌وه، كه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ته‌ندروستی‌و باری دارایت. - بیر له‌و پاره‌یه بكه‌ره‌وه كه بۆ خۆت‌و خێزانه‌كه‌تی پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌یت له‌كاتی وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان. - ڕۆژانه سێ جار ددانه‌كان بشۆ، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ئاو‌و شه‌ربه‌ت بخۆره‌وه‌و میوه‌و سه‌وزه‌ی زۆریش بخۆ. - له‌كاتی وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان پێشبینی ئه‌م نیشانانه بكه وه‌ك، سه‌رئێشه، كۆكه، قه‌بزی، پێچ هاتن به‌سكدا، گێژبوون، تێكچوونی مه‌زاج‌و بێزاری، به‌ڵام هه‌گیز خۆت سه‌رقاڵمه‌كه به‌و نیشانانه‌وه، هه‌رچه‌نده زه‌حمه‌تیشبن، ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر ژیانت، چونكه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دووان ده‌بێت‌و دواتر نامێنێت. - له‌خۆت بڕوانه‌و به‌راوردێك له‌بۆن‌و هه‌ناسه‌دانت بكه له‌نێوان ئه‌وكاته‌ی جگه‌ره‌ت ده‌كێشا‌و ئێستا. - بیرت نه‌چێت وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان كارێكی ئاسان نیه، هه‌روه‌ها شتێكیش نییه نه‌توانرێت، بێزارمه‌به ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار شكستتهێنا له‌وازهێنان له‌جگه‌ره، به‌رده‌وامبه‌و هه‌وڵبده جارێكی تر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنیت‌و به‌سه‌ر خۆتدا زاڵده‌بیت.
بۆچوونه‌کان
نیشاندان / شاردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان
 |
بۆناردنی بابه‌ت بۆ ماڵپه‌ری ئاوێزه کرته لێــره بکه.