|
|
تێكچوونی كۆمپیوته‌ر و چاره‌سه‌ركردنی به‌شی سێهه‌م |
|
|
|
|
نوسراوه له لايه‌ن : rawez
|
|

وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین یه‌ك له ئاریشه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ئه‌وه‌یه، كاتێك رووبه‌ڕووی گرفتێك ده‌بنه‌وه له ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كانیان، ناتوانن به ئاسانی هۆكاری دروست بوونی ئه‌و گرفته ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن، بۆیه ناچارن په‌نا ببه‌ن بۆ نووسینگه‌كانی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان، جا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمزانی لێره‌دا و به سێ به‌ش هۆكاری روودان و چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی گرفته دیار و باوه‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌م بابه‌ته‌دا روون بكه‌مه‌وه به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی كورد زمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هۆكاره‌كانی جامبوونی كۆمپیوته‌ر
هۆكاره‌كانی هه‌ڵواسراوی (جامبوونى) كۆمپیوته‌ر و رێگه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی: به‌زۆری چاره‌كردنی ئه‌و گرفته زه‌حمه‌ته یان زانینی دیارنییه، چونكه زۆر ئه‌گه‌ری تێدایه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی تێكچوونی هاردوێره‌كانه‌وه بێت، یان له به‌رنامه‌كان (سۆفت وێر). ئاسانترین رێگه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی گرفته‌كه له ئامرازه ره‌قه‌كانه یان له به‌رنامه دایه، ئه‌وه‌یه كه ئامرازه ره‌قه‌كه (هاردوێر) لێبكه‌یه‌وه و بیخه‌یته سه‌ر كۆمپیوته‌رێكی دیكه و به‌كاری بخه‌یت. ئه‌گه‌ر گرفته‌كه هه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌وه ئه‌گه‌ری 99% ئه‌وه‌یه كه له به‌رنامه‌كانی (سۆفت وێر)دا بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ریش نه‌كه‌وت ئه‌وه هه‌ر له (هارد وێر)دایه.
|
|
|
|
|
|
|
بۆناردنی بابه‌ت بۆ ماڵپه‌ری ئاوێزه کرته لێــره بکه.