مێژوو
|
نوسراوه له لايه‌ن : ئاوێزه
|
|

شاری سلێمانی له ساڵی ١٧٨٤ له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان ه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه. ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به‌ناوی باوكی‌یه‌وه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه. به‌شه دیالێكتی سۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ و ده‌بێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێك كه به‌شه‌دیالێكتی گۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی ١٨٥١ وه له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ. له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه.
|
|
|
نوسراوه له لايه‌ن : shvan
|
|

دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین حكومه‌تی كوردستان و قاره‌مانی شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان، شێخ مه‌حمودی حه‌فید كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی شێخ محه‌مه‌ده بچكۆله‌ی كوڕی حاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ-ه.
ساڵی 1881 له سلێمانی له‌و بنه‌ماڵه ئایینییه به‌ناوبانگه له‌دایكبووه، دوای هه‌ره‌سهێنانی میرنشینی بابان ده‌سه‌ڵاتی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی كوردستانی كه‌وته ده‌ست ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه.
شێخ مه‌حمود به منداڵی خراوه‌ته به‌ر خوێندن‌و مامۆستایانی وه‌ك عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی‌و عه‌بدوڵڵا زێوه‌ر ده‌رسیان پێوتوه. هێشتا منداڵ بووه كه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵی كردووه‌و له‌وێ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م پێشوازی لێكردوون. ساڵی 1908 به‌پیلانی تاقمی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی له شاری موسڵ شێخ سه‌عیدی باوكی‌و شێخ ئه‌حمه‌دی برای شه‌هیدكران‌و ئیتر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری بنه‌ماڵه‌كه ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی شێخ مه‌حمود كه له‌و كاره‌ساته‌دا زۆر به‌زه‌حمه‌ت رزگاری ببوو. شێخ مه‌حمودی حه‌فید وه‌ك شه‌خسیه‌تێكی موسڵمان، ساڵی 1915 به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری كرد له شه‌ڕه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا دژ به ئینگلیز له ناوچه‌كانی كوت‌و شوعه‌یبه، به‌خۆی‌و چه‌ند سه‌د سوارێكی كورده‌وه به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌یان نواند. ساڵی 1918 كاروباری شاری سلێمانی گرته‌ده‌ست.
|
|
|
|
|
|
|
بۆناردنی بابه‌ت بۆ ماڵپه‌ری ئاوێزه کرته لێــره بکه.